له ٥٠یەم ساڵیادی دامه‌زراندنی ئیماراتدا، وڵاتەکە لێبوردنی بۆ هه‌زار و ١١٤ به‌ندكراو ده‌ركرد.
به‌پێی هه‌واڵێك كه له ئاژانسی فه‌رمیی ئیمارات (WAM)دا بڵاوكراوه‌ته‌وه، محه‌مه‌د بن راشید ئال مه‌كتوم سه‌رۆكوه‌زیران و فەرمانڕەوای دوبه‌ی، به‌بۆنه‌ی ٥٠یەم ساڵیادی دامه‌زراندنی ئیماراته‌وه، فه‌رمانی ئازادكردنی ٦٧٢ به‌ندكراوی داوه، كه له چاكسازیی و گرتووخانه‌كانی دوبه‌یدا بوون.
لەگەڵ ئەوەشدا
سعود بن سه‌قه‌ر قاسمی فەرمانڕەوای ره‌ئسولخه‌یمه، له ساڵیادی دامه‌زراندنی ئیماراتدا
لێبووردنی بۆ ٤٤٢ به‌ندكراو دەرکرد کە به تاوانی جۆراوجۆر سزادرابوون.
ئیمارات كه له
باشووری خۆرئاوای ئاسیا ده‌كه‌وێته نیمچه دوورگه‌ی عه‌ره‌بی و له حه‌وت ئه‌ماره‌ت
پێكهاتووه، له ٢ی كانوونی یه‌كه‌می ١٩٧١ دا دوای كشانه‌وه‌ی ئینگلیزه‌كان له نۆكه‌ندی
به‌سڕه، دامه‌زرێنرا.