AM:11:02:30/11/2021
2396 جار خوێندراوەتەوە
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابورییه‌وه روونکردنەوەیەکی بڵاوکردووەتەوە سه‌باره‌ت به خه‌رجی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی و تیایدا هاتووە، زیاتر لە ٣٠٠ نووسراوی خوێندنی باڵامان پەسەند کردووە کە بڕەکەی زیاترە لە ١٤ ملیار.
وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم رایگەیاند، "خه‌رجییه‌كانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی له ١/١/٢٠٢١ تاوه‌كو ٢٤/١١/٢٠٢١ ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر ٣٦٩ نووسراوی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی دراوه كه بڕه‌كه‌ی ١٤ملیار و ٢٦٢ ملێون و ٩١١ هه‌زار و ٢٤٠ دیناره. ئه‌م بڕه پاره‌یه تاوه‌كو ١٥/١٢/٢٠٢١ زیاتر ده‌بێت."
ئەوەش هاتووە، له هه‌مان به‌رواریش ١٨٣ نووسراویان ره‌تكراوه‌ته‌وه،
له‌به‌ر ئه‌م هۆكارانه‌ی لای خواره‌وه:
١-هه‌ندێك نووسراو پێچه‌وانه‌ی رێنمایی
دارایی بووه.
٢-هه‌ندێك له‌و نووسراوانه كه‌موكوڕیان
هه‌بووه و وه‌ڵامدراونه‌ته‌وه.
٣-
به‌ڕه‌چاوكردنی بارودۆخی دارایی هه‌رێم به پاڵپشت به بریاری ١٤ی ئه‌نجومه‌نی
وه‌زیران (٥٠) رێنمایی ره‌تكراونه‌ته‌وه.