سەردێڕ:

نرخى ئەم دراوانە لە کردنەوەى بازاڕ دابەزین

AM:09:45:30/11/2021

16604 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ سێشەممە، لە کاتی کردنەوەی بازاڕدا ١٠٠ دۆلار بە ١٤٨ ھەزار و ١٠٠ دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەى ٥٠ دینار دابەزیوە.


ساڵی رابردوو، حکومەتى عێراق گۆڕانکاری کرد لە بڕ و نرخی فرۆشتنی دۆلاردا و نرخی خستنەڕوی لە ١١٨ ھەزاردینارەوە بەرزکردەوە بۆ ١٤٥ ھەزار دینار.

هاوکات، لیرەى تورکی زیاتر دابەزینى بەخۆیەوە بینى و هەزار و ١٩٠ لیرەى تورکى هاوتاى ١٠٠ دۆلارى ئەمەریکییە، ئەمە لەکاتێکدا کە دوێنێ لە کردنەوەى بازاڕدا هەزار و ٢٥٥ لیرەی تورکی هاوتای ١٠٠ دۆلاری ئەمەریکی بوو.

هەروەها یۆرۆ بەرامبەر بە دینارى عێراقى دابەزینى بەخۆیەوە بینى و ١٠٠ یۆرۆ بە ١٦٧ هەزار دینار مامەڵەى پێوە دەکرێت لە کاتێکدا دوێنێ ١٠٠یۆرۆ بە ١٧١ ھەزار دینار بوو.

بەهاى پاوەنیش بەرامبەر بە دینارى عێراقى دابەزینى بەخۆیەوە بینى و ١٠٠ پاوەن بە ١٩٩ هەزار دینار مامەڵەى پێوە دەکرێت، ئەمە لە کاتێکدا کە دوێنێ ١٠٠ پاوەن بە ٢٠١ ھەزار دینار بوو.

هەرچى سەبارەت بە تمەنى ئێرانییە بەهەمان شێوە بەهاکەى بەرامبەر بە دۆلار دابەزینى بەخۆیەوە بینى و ١٠٠ دۆلار بە دوو ملیۆن و ٨٠٥ تمەن بوو لە کاتێکدا دوێنێ ١٠٠ دۆلار بە ٢،٧٧٥،٠٠٠ تمەن بوو.













گەلەری