سەردێڕ:

وڵاتێکی عەرەبی ناوه‌ندیى هاوبه‌شى بازرگانى له‌گه‌ڵ هه‌رێم دەکاتەوە

PM:10:11:29/11/2021

9072 جار خوێندراوەتەوە

وته‌بێژى وه‌زاره‌تى بازرگانیى حکوومه‌تى هه‌رێم رایگەیاند، دوای ئەوەی ئیسپانیا ناوەندی بازرگانی ئیسپانی-کوردستانی بۆ کارووباری بازرگانی کردەوە، بڕیاریشە لە ئایندەیەکی نزیکدا، سعوودیە ناوەندی بازرگانی خۆی لەگەڵ هەرێمی کوردستاندا بکاتەوە.


فه‌تحى محەمه‌د وته‌بێژى وه‌زاره‌تى بازرگانى حکومه‌تى هه‌رێم بۆ‌ ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتى باسی لەوەکردووە، لە ئێستادا حکومەتی سعوودیە بڕیاریداوە بە کردنەوەی ناوەندی بازرگانی سعوودیە-هەرێمی کوردستان و لە ئایندەیەکی نزیکدا دەکرێتەوە.

وته‌بێژى وه‌زاره‌تى بازرگانى حکومه‌تى هه‌رێم ئاماژەی بەوەشکردووە، تا ئێستا ٢٢ وڵات ناوەندی بازرگانییان له‌ هه‌رێمى کوردستان کردووەته‌وه.

لەبارەی گرنگی ئەم ناوەندە بازرگانییەی وڵاتان لەگەڵ هەرێمی کوردستاندا، فەتحی محەمەد ئەوەی خستەڕوو، کردنه‌وه‌ى ئه‌م ده‌روازانه‌ به‌ ڕووى کوردستاندا زۆر گرنگ و پێویسته‌ بۆ فراوانکردنى مه‌وداى ئاڵوگۆڕى بازرگانى و هاوبه‌شى پێکردنى به‌رهه‌مه‌کانى ئێمه‌ له‌و پێشانگا ئابوورییانه‌ى که‌ ساڵانه‌ ده‌کرێنه‌وه.








گەلەری