سەرچاوەیەک لە نەخۆشخانەی شارەوە بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، یەکێک لە بریندارەکانی هێرشەکەی داعش لە کوڵەجۆ، بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا.
سەرچاوەیەک لە نەخۆشخانەی شار بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، یەکێک لە بریندارەکانی هێرشەکەی دوو شەو لەمەوبەری داعش لە کوڵەجۆ بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا، باسی لەوەشکرد، لە ئێستادا تەرمەکەی رادەستی کەسوکارەکەی دەکرێتەوە.
شەوی ٢٧ی ئەم
مانگە، چەکدارانی داعش هێرشیانکردە سەر سەنگەرەکانی پێشمەرگە لە گەرمیان و پێنج پێشمەرگە
شەهید بوون و چوار پێشمەرگەش برینداربوون، ئەمشەویش یەکێک لەو پێشمەرگانە بەهۆی
سەختی برینەکەی گیانی لەدەستدا.
هەرچەندە لەساڵى
٢٠١٧ حکومەتى عێراق کۆتاییهاتنى داعشى راگەیاند، بەڵام ناو بە ناو چەکدارانى سەر بەو
گروپە هێرشدەکەنە سەر هێزە ئەمنییەکان و هاوڵاتیان، لە ماوەی رابردووشدا هێرشەکانیان
زیاتر کردووە.
ماوهیهكه هێرش
و پەلامارەکانی داعش زیادیکردووە، تا ئێستا له ماوهی دوو مانگدا پێنج جار پهلاماری
هێزی پێشمهرگهی لە سنورە جیاوازەکان داوه و سهرئهنجام چهند پێشمهرگهش شههید
بوون.
گروپی چەکداری
داعش لە ساڵی ٢٠١٤ توانییان دەست بەسەر رووبەرێکی فراوان لە خاکی سوریا و عێراقدا
بگرن، دواتر بە هاوکاری ئەمریکا و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش لە ساڵی ٢٠١٧
حکومەتی عێراق شکستپێهێنانی گروپەکەی لە خاکی عێراق راگەیاند.
کارزان تاریق، سلێمانی
هـ.ئـ