سەردێڕ:

بڕیار لەسەر لێبڕینی موچە دەدرێت

PM:12:51:25/07/2021

110520 جار خوێندراوەتەوە

چاوگێک لە ئەنجومەنی وەزیرانەوە بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، ئەمڕۆ دەستەی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران بە بەشداری چەند وەزیرێک کۆبووەنەوە و بریاڕ لەسەر لێبڕینی موچە دراوە و پاش کەمێکی دیکە حکومەت وردەکارییەکەی ئاشکرادەکات.


هاوکات، هێرش قادر پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، ئەمڕۆ دوو کاتژمێر چەند وەزیرێکی حکومەتی هەرێم لەگەڵ دەستەی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران کۆبوونەتەوە و بڕیاری کۆتاییان لەسەر لێبڕینی موچەی ئەم مانگە داوە و پاش کەمێکی دیکە ئاشکرادەکرێت. 

هێرش قادر لە زاری چاوگێکی ئاگادار لە ئەنجومەنی وەزیرانەوە وتی، بۆ ئەم مانگە رێژەی لێبڕین لە نێوان ٥٪ بۆ ٪١١ دەبێت. 

پێشتر، رێباز حەملان یاریدەدەرى سەرۆکى حکومەتی هەرێم بە ئێن ئاڕ تى راگەیاند، ئەم مانگە لێبڕینى موچە یان نامێنێت یان کەمدەکرێتەوە.

سەرەڕای ئەوەی نرخی نەوت بۆ زیاتر لە ٧٠ دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک بەرزبووەتەوە، نرخی دۆلاریش بەرامبەر بە دینار بەرزبووەتەوە و داهات زیادیکردووە، بەڵام حکومەت چەندین مانگە لەسەر لێبڕینی موچە بەردەوامە.

 


 













گەلەری