لەدوانیوەڕۆی ئەمڕۆوە رەشەبایەکی بەهێز بەشێکی شارەکانی تورکیای گرتووەتەوە و بەهۆیەوە چوار کەس گیانیان لەدەستداوە و ١٩ کەسی دیکە بریندار بوون و زیانێکی زۆر بەر ماڵ و کەرەستە و پێداویستییەکانی هاوڵاتیان و شەقام و شوێنە گشتییەکان کەوتووە.
بەپێی کەشناسی وڵاتەکە، خێرایی رەشەباکە ١٢٩ کیلۆمەترە لە کاتژمێرێکدا و له دوای نیوه‌ڕۆوه ئیستانبوڵی گرتووه‌ته‌وه و ئاماژه به‌وه‌ش ده‌کات، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت تا سبه‌ینێ ئێواره له سه‌رانسه‌ری پارێزگای ئیستانبوڵدا كاریگه‌ریی هه‌بێت.
بەهۆی توندی بایەکەوە
بنمیچی یەکێک لە باڵەخانەکان هه‌ڵكه‌ندراوه و با بردوویه‌تی و به‌سه‌ر هاوڵاتییه‌ك
و منداڵه‌كه‌یدا كه‌وتووه و بەهۆیەوە، دایکەکە گیانی له‌ده‌ستداوه و منداڵه‌كه‌ی
به برینداریی گه‌یه‌ندراوه‌ته نه‌خۆشخانه.
هەر بەپێی
کەشناسی تورکیاش؛ بۆ ماوه‌یه‌ك له ناوچه‌ی به‌یلیكدوزو، بارانێکی قوڕاوی زۆر باریوە.
له ناوچه‌ی سوڵتانگازیش
پارچهیەک كۆنكرێت له بینایه‌كەوە به‌سه‌ر كه‌سێكدا كه له‌وێوه تێده‌په‌ڕی، كه‌وته
خواره‌وه و بریندار بوو.
هەر بەهۆی بایەکەوە زیانێکی زۆر بەر دار و درەختەکان کەوتووە و
بەشێکیان لە بنەوە شکاون و بەلەمێکی زۆریش لە کەناراوەکاندا با بردوونی.
تەنانەت رەشابەکە لە هەندێک ناوچەدا هێندە بەهێز بووە، بووەتە هۆی وەرگەڕاندنی ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرە گەورەکان و چەند کرێنێکیش
لەکاتی دروستکردنی باڵەخانەدا کەوتوون و تاوه‌رێکی کاتژمێریش له ده‌روازه‌ی ناوچه‌ی
چاتاڵجا رووخا و سەقفی کافێیەکیشی لە بنەوە هەڵکێشاوە.
هاوکات، به‌پێ
راگه‌یه‌ندراوێكی میترۆی ئیستانبوڵ، ژماره‌یه‌ك له ئاڕاسته‌كانی میترۆ به‌هۆی
ناله‌باریی كه‌شوهه‌واوه، راگیراون. هه‌روه‌ها به‌هۆی پچڕانی ته‌زووی وزه‌وه،
هاتوچۆی ترامی تۆپكاپی وه‌ستێنراوه.
سەرەڕای ئەوانەش؛
ژماره‌یه‌ك له گه‌شتی به‌له‌مه خێراكانی نێوان په‌ندیك، یه‌نیكاپی، كاباتاش، كادیكۆی،
یاڵۆڤا، بورسا و باندرما، راگیراون.
له به‌نده‌ری
ئامبارڵیش به‌هۆی گه‌رده‌لووله‌وه، كه‌شتییه‌كی بارهه‌ڵگر خۆی به به‌نده‌ره‌كه‌دا
كێشاوه و به‌هۆی ناله‌باری كه‌ش و هه‌واوه گه‌شتی پاسی ژماره‌یه‌كی زۆر هێڵه‌كانی
ناوشار راگیراون.