داری El Alerce Abuelo كه له جۆری سنه‌وبه‌ری ره‌شه و له‌نێو پاركی نیشمانی لۆس ئهلێرسزدایه لە ئەرجەنتین، یه‌كێكه له داره هه‌ره به‌ته‌مه‌نه‌كانی جیهان و ٢٦ سه‌ده‌یه ده‌ژی.
ئه‌م دارە، لە جۆری سنەوبەرە و ناوه‌كه‌ی به لاتینی Fitzroya cupressoidesیه، زیاتر له دوو هه‌زار و ٦٠٠ ساڵ ته‌مه‌نیه‌تی، دارەکە دەکەوێتە پاركی نیشمانی لۆس ئهلێرسز، لە نزیك شاری ئهسكوێڵ له ویلایه‌تی چوبوت كه نزیكه‌ی هه‌زار و ٥٠٠ كیلۆمه‌تر له بوێنس ئایریسی پایته‌خته‌وه دووره.
El Alerce Abueloبه كوردی به
واتای "باپیره سنه‌وبه‌ری ره‌ش" دێت و به "سنه‌وبه‌ری ره‌شی هه‌زار
ساڵه" ناسراوه، درێژیی درەختەکە نزیكه‌ی ٥٧ مه‌تره و به تێكڕایی تیره‌كه‌ی
٢،٨ مه‌تره، ساڵانه ئه‌م داره ٠،٦ بۆ ١،٦ میلیمه‌تر گه‌وره ده‌بێت، ئه‌م جۆره
داره له ناوچه‌ی پڕ باران و شێداردا ده‌ژی.
هەر لەسەر درەختەکەش،
ئهلیسكا ئهلیچابی كه وه‌ك رێبه‌ری گه‌شتیاری له پاركه‌كه كار ده‌كات ئەوەی
خستووەتەڕوو، كه ئه‌م داره له ٢٠١٧ ناوی خراوه‌ته لیستی میراتی یونیسكۆوه و
هاوکات، ئه‌م پاركه نیشتمانییه بۆ پاراستنی داره‌كه دروستكراوه.
دەشڵێت، ته‌مه‌نی
داره‌كه دوو هه‌زار و ٦٠٠ ساڵه و هێشتا سه‌وزه و به‌رده‌وامه له ژیان و گه‌وره‌بوون،
له‌م پاركه‌دا جۆره داری دیكه‌ی سنه‌وبه‌ری ره‌شیش هه‌ن كه ته‌مه‌نیان زۆره وەک Alerce دووه‌مین به‌ته‌مه‌نترین داری جیهان
دانی پێدا نراوه.
ئەمەش لەکاتێکدایە،
به ته‌مه‌نترین دار له جیهان جۆره دارێكی سنه‌وبه‌ره به ناوی Pinus longaeva له ناوچه شاخاوییەکانی
ویلایه‌تی كالیفۆرنیا باشوری رۆژئاوای ئه‌مریكا و ته‌مه‌نی زیاتر له پێنج هه‌زار
ساڵه.