وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق رایگەیاند، سبەی سێشەممە، دوایین گەشتی ئاسمانی بە ئامانجی گەڕانەوەی ئارەزومەندانەی ئەو کۆچبەرانەی کە لە سنووری بێلاڕوسیان ئەنجام دەدرێت، دەشڵێت، زیاتر لە ھەزار و ٨٠٠ کۆچبەر گەڕێنراونەتەوە.
عەلی عەباس وتەبێژی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق رایگەیاندووە، تا ئێستا زیاتر لە ھەزار و ٨٠٠ کۆچبەر کە لەسەر سنووری بێلاڕوسیا و پۆڵەندا گیریان خواردبوو، گەڕاونەتەوە.
باسی لەوەشکردووە، سبەی سێشەممە، دوایین گەشتی ئاسمانی بە ئامانجی گەڕانەوەی ئارەزومەندانەی
ئەو کۆچبەرانەی کە لە سنووری بێلاڕوسیا و پۆڵەندان ئەنجام دەدرێت.
راشیگەیاندووە، "کۆی
گشتی ژمارەی ئەو کۆچبەرانەی کە دەیانەوێت بە ئارەزویی خۆیان لە سنووری بێلاڕوسیاوە
بگەڕێنەوە، سێ ھەزار کەسە و زۆربەیان نیشتەجێی شارەکانی ھەرێمی کوردستانن."
گەشتە ئاسمانییەکان
بۆ گەڕانەوەی کۆچبەران لە ١٨ی ئەم مانگەوە دەستیپێکردووە و تا ئێستا زیاتر لە ھەزار
و ٨٠٠ کۆچبەر لە رێگای ئەنجامدانی پێنج گەشتی ئاسمانییەوە گەڕاونەتەوە.
ئەمەش لەکاتێکدایە،
قەیرانی کۆچبەران ماوەی زیاتر لە مانگێکە دروستبووە لەسەر سنوری نێوان بیلاڕوسیا و
پۆڵەندا، دەسەڵاتدارانی یەکێتی ئەوروپا رایانگەیاندووە بە ھەموو شێوەیەک دژی وەرگرتنی
کۆچبەرانن بۆ ناو خاکەکەیان.
ھاوکات، لەناو کۆچبەراندا
خەڵکی ھەرێمی کوردستان و عێراق بوونیان ھەیە و بەشێک لە کۆچبەران تا ئێستا نەگەڕاونەتەوە
و لە سنورەکان ماونەتەوە و تا ئێستاش بەشێکیان بە چوار کاروان کە ھەزار و ٤٥٨ کۆچبەرە
لەرێگەی فرۆکەخانەی ھەولێر و بەغداوە گەڕاونەتەوە.
لە دوایین لێدوانیشیدا،
سەرۆک وەزیرانی پۆڵەندا رایگەیاند، هەموو وڵاتانی ئەندام لە یەکێتی ئەوروپا جگە لە
دوو دانەیان نەبێت بەتێکڕا دژی کردنەوەی سنورەکانی یەکێتیەکەن بە رووی کۆچبەراندا.