سەردێڕ:

حکومەتى هەرێم لەبارەى لێدانى لۆگۆى تاکسییەکان بڕیارێکى نوێى دەرکرد

PM:03:21:29/11/2021

21844 جار خوێندراوەتەوە

وەزیرى گواستنەوە و گەیاندنى حکومەتى هەرێمى کوردستان لەبارەى لێدانى لۆگۆ و شریتى تاکسى بڕیارێکى نوێى حکومەتى ئاشکرا کرد.


ئەمڕۆ دووشەممە، ئانۆ جەوهەر وەزیرى گواستنەوە و گەیاندن لە حکومەتى هەرێمى کوردستان لە میانەى ئەنجامدانى کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانى رایگەیاند "ماوەى وەرگرتنى فۆڕمى لێدانى لۆگۆ و شریتى تاکسى درێژکرایەوە".

لەبەشێکى ترى کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەدا وەزیرى گواستنەوە وتى "تا ۱ ی‌۱ى ساڵی ۲۰۲۲ ماوە درێژ کرایەوە بۆ وەرگرتنی فۆرمی لێدانی لۆگو و شریتی تاکسی" .

جەختیشى کردەوە "لە دوایی ئەو وادەیە هەر شوفێریکی تاکسی لۆگوی لێ نەدابێت رێکاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێتە بەر سزای مادی دەدرێت".

ئەمە چەند جارێکە وەزارەتى گواستنەوە و گەیاندنى حکومەتى هەرێمى کوردستان وادەى لێدانى لۆگۆ و لەزگەى تاکسییەکان درێژدەکاتەوە و دواهەمین جاریش بڕیار بوو کە ١ى١٢ى ٢٠٢١ دوا وادەى ئەو کارە بێت.








گەلەری