بەگوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری ئێن ئاڕ تی، دەنگە بەهێزەکە بەهۆی تەقینەوەی کارگەیەک بووە لە ناوچە سنوورییەکانی نێوان هەرێم و باکوری کوردستان.
لەو بارەیەوە، چاوگێک بە ئێن ئاڕ تی وت، کارگەیەکی خەڵوز
لە گوندی گتەی سەر سنووری باکوری کوردستان و هەرێمی کوردستان تەقیوەتەوە و کارگەکە
زیانێکی زۆری ماددی بەرکەوتووە.
بەگوێرەی چاوگەکە، لە ماوەی رابردوودا چەند جارێک دەنگی بەهێز
لە کارگەکانی ئەو ناوچەیەوە بیستراوە، بەڵام وەک دانیشتوانی ناوچەکە دەڵێن، تەقینەوەی ئەمجارە جیاوازتر
بووە و بەهێزتر بووە.
هاوکات، تاوەکو ئێستا لایەنە فەرمییەکان روونکردنەوەیان
لەسەر رووداوەکە نەداوە و زیانەکانیان ئاشکرا نەکردووە.
وەحید سندی، زاخۆ