حکومەتی هەرێم بڕیاریدا، شایسته داراییه‌كانی مامۆستایانی وانه‌بێژی دانه‌مه‌زراو بۆ مانگه‌كانی (٦،٥،٤) به یه‌ک بڕ بۆ هه‌ر سێ مانگ خەرجبکرێت.
فەرمانگەی میدیا
و زانیاری حکومەتی هەرێم ئاماژەی بەوەشکردووە، خەرجکردنی پارەکە به‌م شێوه‌یه دەبێت:
یەکەم: هه‌ڵگرانی
بڕوانامه‌ی بەكالۆریۆس و سه‌رووی به كالۆریۆس بڕی ٥٥٠ هەزار دینار.
دووەم: هه‌ڵگرانی
بڕوانامه‌ی دبلۆم بڕی ٤٥٠ هه‌زار دینار.
لە هەرێمى
کوردستان نزیکەى ٢٠ هەزار مامۆستای وانەبیژ هەیە کە دانەمەزراون و پێشتر حکومەتى هەرێم
شایستەیەکى دیاریکراوى بۆ بڕیبوونەوە بەبڕى ٣٠٠ هەزار بۆ مامۆستایانى هەڵگرى
بروانامەى بەکالۆریۆس و ٢٥٠ هەزار دینار بۆ هەڵگرانى بڕوانامەى دبلۆم، بەڵام پاش
ئەوەی خۆپیشاندانی بەرفراوانیان ئەنجامدا حکومەت بڕە پارەکەی زیاتر کرد.