سەردێڕ:

ئێران هەڵوێستى خۆى لەبارەى گفتوگۆکردن لەگەڵ ئەمەریکا راگەیاند

AM:11:43:29/11/2021

4252 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتى دەرەوەى ئێران هەڵوێستى وڵاتەکەى لەبارەى گفتوگۆکردنى دوو قۆڵى لەگەڵ وەفدى ئەمەریکا لەسەر دۆسیەى ئەتۆمى لە دیدارى ڤییەننا، راگەیاند.


ئەمڕۆ دووشەممە، سەعید خەتیب زادە وتەبێژى وەزارەتى دەرەوەى ئێران لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا ئاماژەى بە بەشداریکردنى وەفدى وڵاتەکەى کرد لە گفتوگۆکانى ڤییەننا.

خەتیب زادە لەبارەى گفتوگۆکردنى راستەوخۆ و دوو قۆڵى وەفدى ئێران و ئەمەریکا لەبارەى دۆسیەى ئەتۆمى لەو دیدارەدا جەختى کردەوە "وەفدى ئێران هیچ گفتوگۆیەکى دوو قۆڵى لەگەڵ وەفدى ئەمەریکا لەو دیدارەدا نابێت".

ئاماژەشى بەوە کرد کە بۆ هەر گفتوگۆیەکى لەو شێوەیە دەبێت ئەمەریکا ئەو سزایانە لەسەر وڵاتەکەى هەڵبگرێت کە لەساڵى ٢٠١٥ەوە بەسەر ئێراندا سەپاندوویەتى.













گەلەری