نێردراوی ئێن ئاڕ تی لە بیلاڕوسیا دەڵێت، پۆلیسی بیلاڕوسیا لە هەر شوێنێکدا کۆچبەر دەستگیربکات، دیپۆرتی عێراقی دەکاتەوە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی هەژار فایەق نێردراوی ئێن ئاڕ تی لە بیلاڕوسیا، پۆلیسی ئەو وڵاتە هەر کۆچبەرێک لە هەر شوێنێکدا دەستگیربکات بە زۆر دیپۆرتی هەولێر یان بەغدای دەکاتەوە.
ئاماژەی
بەوەشکردووە، کۆچبەرەکان لە فڕۆکەخانەی مینسکی پایتەختی بیلاڕوسیادا دەستبەسەر دەکرێن
تا فڕۆکە ئامادە دەبێت و دواتر بە زۆر دیپۆرت دەکرێنەوە.
باسی
لەوەشکردووە، لەناکاو دەدەن بەسەر خانوو و شوقەی و شوێنی مانەوەی کۆچبەراندا و هەرچی
بگرن دەیبەن بۆ فرۆکەخانە.
ئەمەش لەکاتێکدایە،
قەیرانی کۆچبەران ماوەی زیاتر لە مانگێکە دروستبووە لەسەر سنوری نێوان بیلاڕوسیا و
پۆڵەندا، دەسەڵاتدارانی یەکێتی ئەوروپا رایانگەیاندووە بە ھەموو شێوەیەک دژی وەرگرتنی
کۆچبەرانن بۆ ناو خاکەکەیان.
ھاوکات، لەناو کۆچبەراندا
خەڵکی ھەرێمی کوردستان و عێراق بوونیان ھەیە و بەشێک لە کۆچبەران تا ئێستا نەگەڕاونەتەوە
و لە سنورەکان ماونەتەوە و تا ئێستاش بەشێکیان بە چوار کاروان کە ھەزار و ٤٥٨ کۆچبەرە
لەرێگەی فرۆکەخانەی ھەولێر و بەغداوە گەڕاونەتەوە.
لە دوایین لێدوانیشیدا،
سەرۆک وەزیرانی پۆڵەندا رایگەیاند، هەموو وڵاتانی ئەندام لە یەکێتی ئەوروپا جگە لە
دوو دانەیان نەبێت بەتێکڕا دژی کردنەوەی سنورەکانی یەکێتیەکەن بە رووی کۆچبەراندا.