سەردێڕ:

گۆڕانکارییەکانی نرخی دۆلار ببینە

AM:10:43:29/11/2021

17984 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ دووشەممە، لە کاتی کردنەوەی بازاڕدا ١٠٠ دۆلار بە ١٤٨ ھەزار و ١٥٠ دینار مامەڵەی پێوەکراوە، کە بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی ٥٠ دینار بەرزبووەتەوە.


هاوکات، لیرەى تورکی لە نزمترین ئاستیدایە هەزار و ٢٥٥ لیرەی تورکی هاوتای ١٠٠ دۆلاری ئەمەریکییە.

ساڵی رابردوو، حکومەتى عێراق گۆڕانکاری کرد لە بڕ و نرخی فرۆشتنی دۆلاردا و نرخی خستنەڕوی لە ١١٨ ھەزاردینارەوە بەرزکردەوە بۆ ١٤٥ ھەزار دینار.

نرخی دراوەکانی دیکە لە بازاڕەکانی ھەرێمدا بەم شێوەیەیە:

١٠٠ یۆرۆ بە ١٧١ ھەزار دینارە.

١٠٠ پاوەن بە ٢٠١ ھەزار دینارە.

١٠٠ دۆلار بە ٢،٧٧٥،٠٠٠ تمەنە.













گەلەری