PM:08:14:28/11/2021
14484 جار خوێندراوەتەوە
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی گەرمیان رایگەیاند، بومەلەرزەیەک لە نێوان قەسری شیرین و سەرپێڵی زەهاودا روویداوە و گوڕەکەی ٤ پۆینت ٣ پلەی رێختەر بووە.
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی گەرمیان رایگەیاند، چەقی بومەلەرزەکە گوندی گەڕاوەی دوو بووە و ١١ کیلۆمەتر لە ژێر زەوییەوە بووە.
ئەوەش هاتووە، بەمەلەرزەکە ٤٠ کیلۆمەتر لە سەنتەری قەزای
کەلارەوە دوور بووە.
بومەلەرزە؛ رووداوێکی سروشتییە، بەهۆی جوڵانی پلێتەکانی ژێر زەوییەوە دروستدەبێت و لەسەر ئاستی جیهان چەند چرکەیەک جارێک بومەلەرزە روودەدات، بەڵام ژمارەیەکی زۆر کەمیان ئەوەندە بەهێزن کە هەستیان پێبکرێت.
هـ.ئـ