بەگوێرەی رۆژنامەی "امارات الیوم"ی بەریتانی، یەکێك لە ١٠ کەسدا کە تەمەنیان لەسەروو ٧٥ ساڵیدایە کێشەی کەمیی ڤیتامین B12 لە جەستەیاندا هەیە، چونکە جەستەیان ناتوانێت ئەم ڤیتامینە بەپێی پێویست بمژێت.
هەروەها ڤیتامین B12 یەکێکە لە پێویستترین ڤیتامینەکان کە هاوبەشی دەکات لە بەرهەمهێنانی خانە سوورەکانی خوێن، هەروەها گۆڕی خواردن بۆ وزە، پارێزگاریکردن لە کاری کۆئەندامی دەمار، ئەگەر بۆماوەیەکی زۆر ئەم ڤیتامینە لە جەستەدا کەمبێت ئەوا کۆمەڵێك نیشانە دەردەکەوێت وەك:
هەستکردن بە چەقین لە پەلەکاندا، هەستکردن بە ماندوێتی بەردەوام، بێڕەنگبوونی پێست و لەدەستدانی کێش.