PM:04:35:28/11/2021
19012 جار خوێندراوەتەوە
سەرەڕای ئەوەی شاژنی بەریتانیا تەکنەلۆجیا و ئینتەرنێت بەکاردەهێنێت و بەرنامەی "زووم" یەکێکە لەو ئەپڵیکەیشنانەی بەکاریدەهێنێت، بەڵام لە مۆبایلەکەیدا تەنها وەڵامی دوو کەس دەداتەوە.
رۆژنامەی دەیلی ئێکسپرێسی بەریتانی بڵاویکردەوە، سەرەڕای ئەوەی شاژنە ئیلیزابێسی دووەم، شاژنی بەریتانیا مۆبایلی تایبەت بەخۆی هەیە، بەڵام شاژنی بەریتانیا لە پێنج دەیەی رابردوودا گۆڕانکارییەکانی جیهانی تەکنەلۆجیای بینیوە و لە ئێستادا مۆبایلێکی تایبەتی خۆی هەیە.
جۆناسان ساکردۆتی
شارەزا لە بواری ژیانی خێزانی شاهانە ئاماژەی بەوەدا، شاژنە ئیلیزابێس مۆبایلێکی
تایبەت بە خۆی هەیە لە جۆری Samsung،
کە تیایدا تەنها پەیوەندی
خێرای شازادە ئانی کچی و جۆن وارینی بەڕێوەبەری پێشبڕکێ تایبەتەکانی دەداتەوە.
ئەوەشی خستووەتەڕوو،
مۆبایلەکەی پاسوۆردێکی بەهێزی لەسەرە کەلەلایەن دەزگای هەواڵگری بەریتانیاوە "MI6" بەمەبەستی رێگریکردن لە هاککەرەکان تا
نەتوانن دزە بکەنە ناو مۆبایلەکەیەوە بۆی دانراوە.
کـ ، ئـ