سەردێڕ:

لێدوانی نوێی ناتۆ لەبارەی کۆچبەرانەوە

PM:02:09:28/11/2021

14956 جار خوێندراوەتەوە

سکرتێری گشتی ناتۆ رایگەیاند، دەبێت سیاسەتێکی گونجاو لەگەڵ کۆچبەراندا بەکاربهێنین، دەشڵێت، "وڵاتانی ناوچەکە هێزیان بەرامبەر کۆچبەران بەکارهێناوە."


یانس ستۆڵتنبێرگ سکرتێری گشتی ناتۆ ئاماژەی بەوەشکردووە، "لەگەڵ روسیا گفتوگۆکانمان دەستپێدەکەین، بەڵام هەڵسوکەوتی ناجێگیری روسیا دەبینین."

 

راشیگەیاندووە، "دەبێت سیاسەتێکی گونجاو لەگەڵ کۆچبەراندا بەکاربهێنین."

لای خۆشییەوە، سەرۆک وەزیرانی لیتوانیا دەڵێت، "کۆچبەران کێشەیەکی گەورەیان بۆ یەکێتی ئەوروپا دروستکردووە و گفتوگۆ دەکەین لەسەر کێشەی کۆچبەران

هاوکات، ئورسولا ڤۆن دێر لاین سەرۆکی کۆمسیۆنی یەکێتی ئەوروپا رایگەیاندووە، "سوپاسی حکومەتی عێراق دەکەین بۆ گەڕانەوەی کۆچبەران و ئەوان بەرپرسیارێتی کۆچبەرانیان لە ئەستۆگرت"، دەشڵێت، "دەمانەوێت کێشەی سەر سنوورەکانمان چارەسەربکەین."

ئەمە لەکاتێکدایە، قەیرانی کۆچبەران ماوەی زیاتر لە مانگێکە دروست بووە لەسەر سنوری نێوان بیلاڕوسیا و پۆڵەندا، دەسەڵاتدارانی یەکێتی ئەوروپا رایانگەیاندووە بە ھەموو شێوەیەک دژی وەرگرتنی کۆچبەرانن بۆ ناو خاکەکەیان.

 













گەلەری