سەردێڕ:

لە رووداوێکی هاتوچۆدا سێ کەس گیانیان لەدەستدا

PM:01:42:28/11/2021

13300 جار خوێندراوەتەوە

پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، لەسەر رێگای سەرەکی کەرکوک - هەولێر لە نزیک گوندی یارمەجە رووداوێکی هاتوچۆ روویدا و تیایدا، چەند کەسێک گیانیان لەدەستدا و بریندار بوون.


لەوبارەیەوە، هاتوچۆی کەرکوک بۆ ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، لە رووداوەکەدا سێ کەس گیانیان لەدەستداوە و دووانیش بریندار بوون.

 

هەر ئەمڕۆ، هاتوچۆی هەولێر رایگەیاند، لە ئەنجامی لە کۆنتڕۆڵ دەرچوونی ئۆتۆمبێلێک لەسەر رێگای هەولێر - خەبات شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە کە خوێندکاربووە گیانی لەدەستدا و سەرنشینەکانیشی کە چوار خوێندکاربوون برینداربوون.

بەگوێرەی ئامارەکانی هاتوچۆی هەرێم لە ماوەی ۱۰ مانگی سەرەتای ئەمساڵدا سێ هەزار و ٥٠٩ رووداوی هاتوچۆ روویداوە، کە بەهۆیەوە ٥٣٠ کەس گیانیان لەدەستداوە و شەش هەزار و ٢٦ کەسیش برینداربوون.

بەپێی دوایین ئامار، لە هەرێمی کوردستان یەک ملیۆن و ۹٥۰ هەزار ئوتۆمبێل هەیە، واتە هەر سێ کەسێک ئوتۆمبێلێکی بەردەکەوێت، لە کاتێکدا بەپێی ستانداردی جیهانی دەبێت هەر حەوت کەسێک و یەک ئۆتۆمبێلی بەربکەوێت.

سۆران محەمەد، کەرکوک


 

No description available.No description available.No description available.













گەلەری