کەشناسی ھەرێم پێشبینی کەش و ھەوای ئەمڕۆ یەکشەممەی بڵاوکردەوە و بەگوێرەی پێشبینییەکان لە پارێزگای دھۆک ئەگەری بارانبارین هەیە و لە ناوچەکانی دیکەش ئاسمان هەوری تەواودەبێت و دواتر دەگۆڕێت بۆ نیمچەهەور.
ئەمڕۆ یەکشەممە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا ھاتووە، پێشبینی دەکرێت ئاسمانی پارێزگای دهۆک هەوری تەواو بێت و لەگەڵ نمەباران لە زۆربەی ناوچە شاخاوییەکان.
ئاماژەی بەوەشداوە، ئەمڕۆ ئاسمانی پارێزگاکانی هەولێر و
سلێمانی ئاسمانی هەوری تەواودەبێت و دەگۆڕێت بۆ نیمچەهەور، هاوکات، ئاسمانی پارێزگای
هەڵەبجە و کەرکوک نیمچەهەور دەبێت و دواتر دەگۆڕیت بۆ پەڵەهەور.
لەبارەی پێشبینی کەش و هەوای سبەینێش راگەیەنراوەکە ئەوەشی
خستووەتەڕوو، سبەینێ ئاسمانی هەرێم ساماڵ و پەڵە هەوردەبێت.
بەگوێرەی راگەیەندراوەکەی کەشناسی ھەرێم، ئەمڕۆ بەرزترین
پلەی گەرما لە ھەولێر ٢٠ پلە و نزمترین پلەش ٩ پلەی سیلیزی دەبێت، لە سلێمانی ٢٠ بە
٨ پلە، دھۆک ١٩ بە ١١ پلە، ھەڵەبجە ٢١ بە ٩ پلە، کەرکوک ٢٤ بە ١٠ پلەی سیلیزی دەبێت.
ھاوکات، سبەینێ بەرزترین پلەی گەرما لە ھەولێر ٢٢ پلە و
نزمترین پلەش ٨ پلەی سیلیزی دەبێت، لە سلێمانی ٢١ بە ٧ پلە، دھۆک ٢١ بە ٨ پلە، ھەڵەبجە
٢٢ بە ٨ پلە، کەرکوک ٢٥ بە ٩ پلەی سیلیزی دەبێت.
هەر ئەمڕۆ، سیروان ساڵح پسپۆڕی کەشناسی بڵاویکردەوە، کەشێکی
زۆر سارد و بەفربارین تەواوی وڵاتانی ئەوروپا و تورکیا و ناوچەشاخاوییەکانی هەرێمی
کوردستان و باکوری ئێران دەگرێتەوە و زیاتر لە هەفتەیەک بەردەوام دەبێت.
كـ. ئـ