سەردێڕ:

دوای ٨ ساڵ لە نەبوونی یاسای بودجە؛ وەزارەتی دارایی تاوتوێی یاساکەی بۆ ساڵی داهاتوو کرد

PM:12:31:28/11/2021

2888 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی دارایی هەرێم رایگەیاند، به‌ مه‌به‌ستی ئاماده‌كردنی پرۆژه‌یاسای بودجه‌ بۆ ساڵی ٢٠٢٢ له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت و ده‌سته‌كان ده‌ست به‌ گفتوگۆ کراوە.


ئەمڕۆ یەکشەممە، وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێم راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، "رۆژی ٧ی ١١ له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت و ده‌سته‌كان به‌ مه‌به‌ستی ئاماده‌كردنی پرۆژه‌ یاسایی بودجه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی ده‌ستكراوە به‌ گفتوگۆ."

ئاماژەی بەوەشداوە، "له‌ به‌رواری ٢١ی ١١ كۆتایی به‌ گفتوگۆكان هات له‌سه‌ر بودجه‌ی به‌كارخستن (تشغیلی)."

راگەیەنراوەکەی وەزارەتی دارایی ئەوەشی خستووەتەڕوو، "وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتیه‌كان داتای پێویستیان نه‌بوو، هەر بۆیە له‌ ئێستادا چاوه‌ڕوانی داتا و زانیارییه‌كانی وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتیه‌كان و بودجه‌ی وه‌به‌رهێنان ده‌كه‌ن بۆ ته‌واوكردنی ئاماده‌كردنی پرۆژه‌ یاساكه‌."

لە کۆتایی مانگی شوباتی ئەمساڵ دارا رەشید وەزیری پلاندانانی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، ئامادەکارییەکانی پرۆژەیاسای بودجەی ٢٠٢١ی هەرێم لە قۆناغەکانی کۆتاییدایە، بەڵام پرۆژەیاساکە نەنێردرا بۆ پەرلەمان، بەهۆی ئەوەی لە ئەنجومەنی وەزیراندا رێککەوتنی لەسەر نەکرا لەلایەن حزبە پێکهێنەرەکانی ناو حکومەتەوە.

لە دوای ٢٠١٣ەوە حکومەتی هەرێم پرۆژەیاسای بودجەی نییە و رەوانەی پەرلەمانی نەکردووە تا پەسەندبکرێت و پەرلەمان بەرچاو روونبێت بەرامبەر داهات و خەرجییەکان.













گەلەری