AM:11:04:28/11/2021
5340 جار خوێندراوەتەوە
نێردەی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق رایگەیاند، "من باس لە بەشداری ژنان دەکەم لە پڕۆسەی سیاسی کە لە ھەرێمی کوردستان پڕۆسەکەی بەرەو پێشبردووە."
جێنین پلاسخارت نێردەی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق لە کۆنفرانسی یەکسانی جێندەر و ستراتیژییەتی هێزی ژنان لە هەرێمی کوردستاندا وتارێکی پێشکەشکرد و وتی، "نەمانبینووە لە عێراق پۆستی سەرۆک وەزیران یان جێگری سەرۆکوەزیران ژنێک بێت".
ئاماژەی بەوەشکردووە، "داوا لە ژنان دەکەم کە ھەست
بەوە مەکەن کە بێئومێد بکرێن لەلایەن ھەندێک لە پیاوان کە دەیانەوێت دەسەڵات بەدەست
خۆیان بێت."
ئەمڕۆ یەکشەممە، بە هاوبەشی نێوان زانکۆکانی سلێمانی، دھۆک،
ھەولێر و زانکۆی کوردستان لە هەولێر، کۆنفرانسی یەکسانی جێندەر و ستراتیژییەتی ھێزی
ژنان دەستی بەکارەکانی کرد و تێیدا ژمارەیەک میوانی بیانی، ناوخۆیی، پسپۆڕ و ئەکادیمی
ئامادەیبوون.