سەردێڕ:

وەزیری پەروەردە روونکردنەوە لەسەر ئەو قوتابییانە دەدات کە لە خولی یەکەم یان دووەم توشی کۆرۆنا دەبن

AM:11:03:25/07/2021

5856 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ تاقیکردنەوەکانی قۆناغی ئامادەیی دەستی پێکرد و وەزیری پەروەردەش دەڵێت، ئەگەر قوتابییەک لەخولی دووەمدا توشی کۆرۆنا ببێت ئەوا لەخولی سێیەمدا تاقیکردنەوە دەکات.


سەرلەبەیانی ئەمرۆ لەکاتی بەسەرکردنەوەی ھۆڵی ئەزموونەکاندا، ئالان حەمە سەعید وەزیری پەروەردەی ھەرێمی کوردستان، کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی رێکخست و رایگەیاند "ئەمڕۆ لەسەرانسەری کوردستان تاقیکردنەوەکانی قۆناغی ١٢ی ئامادەیی دەستیان پێ کرد، ١٢٤ ھەزار و ٨٦٩ قوتابی بەسەرجەم بەشەکان تیایدا بەشدارن، تاقیکردنەوەکان لە دوو ھەزار و ٣٦٧ ھۆڵ بەڕێوەدەچن و ١٦ ھەزار و سێ مامۆستا و سەرپەرشتیار چاودێریی پرۆسەکە دەکەن".
سەبارەت بەو قوتابییانەی کەتوشی کۆرۆنا بوون وەزیری پەروەردە وتی:"ئەمە خولی یەکەمەو خولی دووەمیان لەپێشە بۆ تاقیکردنەوەکان".
ئەوەشیخستەروو، ئەگەر قوتابییەک لەخولی دووەم نەیتوانی تاقیکردنەوە ئەنجام بدات بەھۆی توشبونی بەکۆرۆنا ئەوا ئەو کات وەک ساڵی رابردوو کە ١٥٩قوتابی تاقیکردنەوەی خولی سێیەممان بۆ ئەنجام دان، تاقیکردنەوە ئەنجام دەدەن ئەگەر بە بەڵگە بسەلمێنرێت لەماوەی تاقیکردنەوەکاندا توشی کۆرۆنا بووە. 
  













گەلەری