سەردێڕ:

کەشناسێک: بەفر دەبارێت و زیاتر لە هەفتەیەک بەردەوام دەبێت

AM:08:44:28/11/2021

215112 جار خوێندراوەتەوە

کەشناسێکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، کەشێکی زۆر سارد و بەفربارین روو لەناوچە شاخاوییەکانی هەرێم دەکات و زیاتر لە هەفتەیەک بەردەوام دەبێت.


سیروان ساڵح پسپۆڕی کەشناسی بڵاویکردەوە، کەشێکی زۆر سارد و بەفربارین تەواوی وڵاتانی ئەوروپا و تورکیا و ناوچەشاخاوییەکانی هەرێمی کوردستان و باکوری ئێران دەگرێتەوە.

ئەو پسپۆڕەی کەشناسی ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەم دۆخە زیاتر لە هەفتەیەک بەردەوام دەبێت.

دوێنێش کەشناسی عێراق رایگەیاند، لە رۆژی یەکشەممەوە پلەکانی گەرما دەست بە دابەزین دەکەن و پێشبینی دەکرێت تا کۆتایی هەفتە بەوجۆرە بمێنێتەوە.

بەگوێرەی کەشناسی ھەرێمیش پێشبینی دەکرێت ئەمڕۆ لە پارێزگای دھۆک باران ببارێت.

كـ. ئـ













گەلەری