سەردێڕ:

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا

AM:08:36:28/11/2021

2016 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ یەکشەممە، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕی نەوتی جیھانیدا بە ٧٢ دۆلار و ٧٢ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.


هاوکات، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕی نەوتی جیھانیدا بە ٦٨ دۆلار و ١٥ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.

بەمەش لە ٤ی تشرینی یەکەمەوە یەکەمجارە نرخی بەم شێوەیە دابەزێت، پێشتر لە مانگی کانونی دووەمی ئەمساڵ نرخی نەوت بەرێژەی ٢.٩٥٪ دابەزی و یەک بەرمیل بە ٧٨ دۆلار و ٨٤ سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

ھۆکاری دابەزینی نرخی نەوت پەیوەستە بەو مەترسییانەی لەسەر کەرتی ئابوری جیھان ھەیە بەھۆی سەرھەڵدانی زنجیرەی نوێیی ڤایرۆسی کۆرۆنا کە لە باشووری ئەفریقا دەرکەوتووە.

دابەزینی نرخی نەوت لەکاتێکدایە کە بەگوێرەی پێشبینییەکان لەمساڵدا بەراورد بە ساڵی رابردوو، خواست لەسەر نەوت زیاد دەکات و بۆ ٩٦ ملیۆن و ٤٠٠ ھەزار بەرمیل لە رۆژێکدا بەرز دەبێتەوە.













گەلەری