سەردێڕ:

لە هێرشەکەی شەوی رابردووی داعشدا؛ پێنج پێشمەرگە شەهید بوون

AM:08:13:28/11/2021

9996 جار خوێندراوەتەوە

شەوی رابردوو لە ناحیەى کوڵەجۆى گەرمیان داعش هێرشیکردەسەر سەنگەرەکانى پێشمەگە و لەکاتێکدا یارمەتی بۆ هێزەکان رۆشتووە بۆمبێک بە ئۆتۆمبێلێکی پێشمەرگەدا تەقییەوە و پێنج پێشمەرگە شەهید بوون و چوار پێشمەرگەش بریندار بوون.


شەماڵ عەبدولرەحمان بەرپرسی ئاسایشی ناحیەی کۆکس بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، شەوی رابردوو لە تەپی كەلان لە ناحیەى كوڵەجۆ چەکدارانى داعش لە دوورەوە بە چەکى قەناس هێرشیانکردووەتە سەر سەنگەرەکانى لیواى ٥ی شارەزوورى پێشمەرگە و بەو هۆیەوە شەهید و بریندار هەیە.

 

بەگوێرەی زانیارییەکانی ئێن ئاڕ تی، پاش ئەوەى داعش بە قەناس هێرشیکردووەتەسەر هێزەکانى پێشمەرگە روبەڕوبوونەوە روویداوە و دواتر چەکدارەکان کشاونەتەوە، لەکاتێکیشدا یارمەتی بۆ هێزەکان رۆشتووە بۆمبێک بە ئۆتۆمبێلێکی پێشمەرگەدا تەقیوەتەوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، بەهۆی هێرشەکەوە پێنج پێشمەرگە شەهید بوون، کە دووانیان پلەی باڵایان هەیە و چوار پێشمەرگەش برینداربوون، کە دووانیان بەهۆی سەختی برینەکانیانەوە بۆ نەخۆشخانەکانی سلێمانی گواستراونەتەوە. 

لە ماوەی رابردوودا، لەو سنورەوە چەند جارێکی دیکە هێرشکراوەتەسەر پێشمەرگە و بەوهۆیەوە چەند پێشمەرگەیەک شەهید و برینداربوون و بەرپرسانی پێشمەرگە بەردەوام هۆشدارییان لە بوونی بۆشایی ئەمنی لەو ناوچەیە داوە.

 

گەرمیان حەمەی پور، گەرمیان

بڕیار جاف، گەرمیان

No description available.

 


 No description available.No description available.













گەلەری