سەردێڕ:

دوای ٢٥ ساڵ؛ ئەمریکا جارێکی دیکە باڵیۆزی خۆی گەڕاندەوە بۆ سودان

AM:12:02:28/11/2021

2708 جار خوێندراوەتەوە

دوای نزیکەی ٢٥ ساڵ ئەمریکا گەمارۆ دیپلۆماسیەکانی لەسەر سودان هەڵگرت و یەکەم باڵیۆزی خۆى لەو وڵاتە دیاریکرد.


ئاژانسی هەواڵی سودانی رایگەیاند، ئەمریکا جۆن جۆفری دیپلۆماتکاری بە ئەزموونی دەستنیشانکردووە بۆ ئەوەی پۆستی باڵیۆزی وڵاتەکەی وەربگرێت لە خەرتوم.

ئاماژەی بەوەشکردووە، سودان پێشوازی گەڕانەوەی باڵیۆزی ئەمریکا بۆ ئەو وڵاتە دەکەن.

جۆن جۆفری پێشتر وەک دیپلۆماتکار لە هەریەکە لە دیمەشق و تەرابلوس و بەغدا کاریکردووە.

گەڕانەوەی باڵیۆزی ئەمریکا بۆ سودان دوای ئەوەی دێت، ئەمریکا لە ماوەی رابردوودا سودانی لە لیستی وڵاتانی پاڵپشتیکاری تیرۆر دەرهێنا.













گەلەری