وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، لە ناحیەی کوڵەجۆ داعش هێرشیکردووەتە سەر هێزەکانی پێشمەرگە و چوار پێشمەرگە بریندار بوون و دواتر هێرشەکە تێکشکێنراوە.
وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، چەکدارانی داعش "لە پەلامارێکی ترسنۆکانەدا" پەلاماری خاڵێکی پاسەوانی هێزەکانی پێشمەرگەی لیوای ٥ی پیادەیان لە تەپکی (کەڵان) لە سنوری کوڵەجۆدا.
ئاماژەی بەوەشکردووە،
بەهۆی هێرشەکەوە چوار پێشمەرگە بریندار بوون، دەشڵێت، "هێزەکانی
پێشمەرگە بەتوندی بەرپەرچی پەلامارەکەیان داوەتەوە و چەکدارانی داعشیان راوناوە و بارودۆخەکە
لەژێر کۆنتڕۆڵی هێزەکانی پێشمەرگە دایە."
لە ماوەی رابردوودا، لەو سنورەوە چەند جارێکی دیکە هێرشکراوەتە
سەر پێشمەرگە و بەوهۆیەوە چەند پێشمەرگەیەک شەهید و بریندار بوون.