سەردێڕ:

هێرشکرایە سەر هێزەکانی پێشمەرگە و بریندار هەیە

PM:10:42:27/11/2021

27916 جار خوێندراوەتەوە

لە ناحیەى کوڵەجۆى ئیدارەی گەرمیان لەلایەن چەند چەکدارێکی نەناسراوەوە هێرشیکراوەتە سەر سەنگەرەکانى پێشمەگە و بەو هۆیەوە چوار پێشمەرگە برینداربوون.


چاوگێکى ئەمنى بە ئێن ئاڕ تى رایگەیاند، لە تەپی كەلان لە ناحیەى كوڵەجۆ چەکدارانى داعش لە دوورەوە بە چەکى قەناس هێرشیانکردووەتە سەر سەنگەرەکانى لیواى پێنجى شارەزوورى پێشمەرگە و بەو هۆیەوە چوار پیشمەرگە بریندار بوون.

باسی لەوەشکردووە، پاش ئەوەى هێزەکانى پێشمەرگە روبەڕویان بوونەتەوە و دواتر چەکدارەکان کشاونەتەوە.

لە ماوەی رابردوودا، لەو سنورەوە چەند جارێکی دیکە هێرشکراوەتەسەر پێشمەرگە و بەوهۆیەوە چەند پێشمەرگەیەک شەهید و برینداربوون.

 

گەرمیان حەمەی پور، گەرمیان

بڕیار جاف، گەرمیان













گەلەری