سەردێڕ:

پۆلیس: کەسێک ویستوویەتی بچێتە ناو فەرمانگەیەک و لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە کوژراوە

PM:10:36:27/11/2021

21508 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، کەسێک ویستوویەتی بڕواتە ناو فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێم و هێرشیکردووەتە سەر پاسەوانەکان و دواتر روبەڕوبوونەوە روویداوە و کەسەکە کوژراوە.


بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، "ئێواره‌ی ئەمڕۆ كاتژمێر ٦ کەسێک ویستویەتی بچێتە ناو فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێم و هێرشیکردووەتە سەر پاسەوانەکان."

ئاماژەی بەوەشکردووە، "پاسەوانەکانیش روبەڕوی بوونەتەوە و لە ئەنجامدا گیانی لەدەستداوە"، دەشڵێت، "هێزەکانمان دەستبەجێ گەیشتنە شوێنی رووداو و تەرمی کوژراوەکه‌ بە ناوی (م. م) بۆ پزیشکی دادی گواستراوەتەوە."

پۆلیسی هەولێر ئەوەشی خستووەتەڕوو، "لە ئێستادا لێکۆڵینەوە رووداوەکەوە دەستیپێکردووە."

 













گەلەری