بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی چەمچەماڵ رایگەیاند، لە رۆژی ٢٩ی ئەم مانگەوە، فۆڕمی وانەبێژی لە سنووری بەڕێوەبەرایەتییەکەیان دابەش دەکەن و تا رۆژی ١ی مانگی داهاتوو بەردەوام دەبێت.
بەگوێرەی راگەیەندراوەکەی بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی چەمچەماڵ،
فۆرمی وانەبێژی بەم شێوەیە دابەش دەکرێت:
١- بەشی هونەر بۆ
دانیشتوی (چەمچەماڵ، شۆڕش، تەکیە) بۆ دەرچوانی (پەروەردە، پەروەردەی بنەڕەت، پەیمانگای
هونەرەجوانەكان).
٢- بەشی وەرزش تەنها
بۆ دانیشتوی ناحیەی شۆڕش (لەبەرئەوەی فۆرمی یەدەکی وەرزش بۆ چەمچەماڵ و تەکیە ماوە)
بۆ دەرچوانی (پەروەردە، پەروەردەی بنەڕەت ، پەیمانگای وەرزشی ).
٣- بەشی بیرکاری
بۆ دانیشتوی (چەمچەماڵ، تەکیە) لەبەرئەوەی فۆرمی یەدەکەی بیرکاری شۆڕش ماوە (مەرجە
بۆ ئەوانەی کەفۆرمی بیرکاری وەردەگرن دەرچووی کۆلیژی پەروەردەو پەروەردەی بنەڕەت
بن).
٤- فۆرمەکان لە دیوانی
پەروەردە لە هۆبەی IT دابەش دەکرێت
لە رۆژی دووشەممە لە کاتژمێر (٩) سەرلەبەیانی تا (١٢)ی نیوەڕۆ و رۆژی چوارشەممە دوا
مۆڵەتە بۆ گەڕاندنەوەی فۆرمەکان .
پێداویستییەکان:
١- ناسنامەی باری
شارستانی یان کارتی نیشتیمانی .
٢- کارتی زانیاری.
٣-بڕوانامەی دەرچوون (گەر بەردەست نەبوو ڕۆژی گەڕاندنەوەی
فۆرمەکان ئامادەبکرێت).