سەردێڕ:

گۆڕان و کۆمەڵ چەند پۆستێکیان لە حکومەتی عێراقدا وەرگرت

PM:04:48:27/11/2021

7552 جار خوێندراوەتەوە

چاوگێک لە حکومەتی عێراق رایگەیاند، هەریەک لە بزوتنەوەی گۆڕان و کۆمەڵى دادگەریی پۆستیان لە حکومەتى عێراقدا وەرگرت.


ئەو چاوگە بە ئێن ئاڕ تى راگەیاند، بزوتنەوەى گۆڕان پۆستى بریکاری وەزیری پەروەردە و سەرۆکی دەستەیەکی وەرگرتووە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، هەرچى کۆمەڵى دادگەرییە راوێژکارى وەزارەتى پەروەردەی لە حکومەتى عێراقدا وەرگرتووە. 

دواى راگەیاندنى ئەنجامى کۆتایی هەڵبژاردنى پەرلەمانى عێراق لەلایەن کۆمسیۆنى هەڵبژاردنەکانەوە، بەپێى یاسا لایەنى براوەى هەلبژاردن کە رەوتی سەدرە دەست بە پێکهێنانی حکومەت دەکات.

رۆژی ١٠ی مانگی رابردوو هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەچوو و تیایدا، کۆمەڵی دادگەری یەک کورسی و بزوتنەوەی گۆڕانیش هیچ کورسییەکی بەدەستنەهێنا.













گەلەری