سەردێڕ:

ھێزە ئەمنییەکانی تورکیا ٤٨ کۆچبەریان رزگارکرد

PM:04:02:27/11/2021

2368 جار خوێندراوەتەوە

پۆلیسی کەناراوەکانی تورکیا رایگەیاند، ٤٨ کۆچبەری نایاساییان لە کەناراوەکانی مەرمەریس لە ویلایەتی مۆگلا رزگارکردووە کە پۆلیسی یۆنان ناچاری کردبوون ئاراستەیان بەرەو تورکیا بگۆڕن.


ئەمڕۆ شەممە، ئاژانسی فەرمی ھەواڵی عێراق بڵاویکردوە، پۆلیسی کەناراوەکانی تورکیا ٤٨ کۆچبەری نایاساییان لە کەناوەکانی مەرمەریس لە ویلایەتی مۆگلا رزگارکردووە.
ئاماژەی بەوەشداوە، پۆلیسی کەناروەکانی یۆنان کۆچبەرەکانیان ناچارکردووە ئاراستەی یەختەکەیان بەرەو تورکیا بگۆڕن، لە کاتێکدا ویستوویانە بچنە ناو خاکی یۆنانەوە و لەوێشەوە بەرەو ئەوروپا بڕۆن.
پۆلیسی کەناراوەکانی تورکیا ئەوەشی ئاشکرا کردووە، ئەو کۆچبەرانەی داوای مافی پەنارێتییان کردووە رەوانەی فەرمانگەی کۆچبەرانی مۆگلا کراون بە ئامانجی گرتنەبەری رێوشوێنی یاسایی لە بەرامبەریاندا.
پۆلیسی کەناراوەکانی تورکیا تا ئێستا ناسنامەی ئەو کۆچبەرانەی ئاشکرا نەکردووە کە رزگاری کردوون.
ئەمە لەکاتێکدایە، لە شەوی ٢٤ لەسەر ٢٥ی ئەم مانگەدا، بەلەمێکی کۆچبەران لەنێوان فەرەنسا و بەریتانیا نقوم بوو سەرەتا راگەیەنرا ٢٧ کەس لەئەنجامی نقوم بوونەکە گیانیان لەدەستداوەو دواتر ژمارەکە ھەڵکشا بۆ ٣١ کەس.
دوێنێش، ٤٠ کۆچبەری کورد لە فرۆکەخانەی قاھیرەوە گەیەنرانەوە ھەرێمی کوردستان کە ماوەی دوو مانگ لە وڵاتی لیبیا گیریان خواردبوو.

کـ ، ئـ












گەلەری