سەردێڕ:

وێنە و ڤیدیۆ.. بەفر ژیانی کۆچبەرانی سنوری بیلاڕوسیا و پۆڵەندای سەختکردووە

PM:03:49:27/11/2021

15940 جار خوێندراوەتەوە

کەشوھەوا و بەفربارین سەختی و نەھامەتییەکانی ژیانی کۆچبەرانی سنوری بیلاڕوسیا و پۆڵەندای زیادکردووە و کۆچبەران تا ئێستا لە کامپەکانی سنوری بیلاڕوسیادا رۆژەکانیان بەسەردەبەن.


ئەمڕۆ شەممە، ئاژنسی ھەواڵی بیلاڕوسیا بڵاویکردەوەو خۆبەخشەکان لە وڵاتەکەیاندا ھەوڵدەدەن بارودۆخی سەختی کەشوھەوا ئاسان بکەن لەسەر کۆچبەران بە دابینکردنی خۆراک و جلوبەرگ و بەتانی.
ئەمە لەکاتێکدایە، قەیرانی کۆچەبران ماوەی زیاتر لە مانگێکە دروست بووە لەسەر سوری نێوان بیلاڕوسیا و پۆڵەندا، دەسەڵاتدارانی یەکێتی ئەوروپا رایانگەیاندووە بە ھەموو شێوەیەک دژی وەرگرتنی کۆچبەرانن بۆ ناو خاکەکەیان.
ھاوکات، لەناو کۆچبەراندا خەڵکی ھەرێمی کوردستان و عێراق بوونیان ھەیە و بەشێک لە کۆچبەران تا ئێستا نەگەڕاونەتەوە و لە سنورەکان ماونەتەوە و تا ئێستاش بەشێکیان بە چوار کاروان کە ھەزار و ٤٥٨ کۆچبەرە لەرێگەی فرۆکەخانەی ھەولێر و بەغداوە گەڕاونەتەوە کە نوێترینیان کاروانی ئەم بەیانییە بوو کە ژمارەیەیان ٤٢٠ کۆچبەر بوو.

لـ ، لـ
کـ ، ئـ













گەلەری