سەردێڕ:

کۆمسیۆنی ھەڵبژاردنەکان وادەی ناردنی ئەنجامەکانی بۆ دادگای فیدڕاڵی ئاشکرا کرد

PM:02:32:27/11/2021

4560 جار خوێندراوەتەوە

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان رایگەیاند، سبەینێ ئەنجامی سەرجەم وێستگەکانی دەنگدان رەوانەی دادگای باڵای عێراق دەکات.


ئەمڕۆ شەممە، عیماد جەمیل ئەندامی بەشی راگەیاندنی کۆمسیۆنی بڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنی عێراق رایگەیاند، دوای ئەوەی جیاکردنەوە و ھەژمارکردنەوەی دەستی سەرجەم وێستگەکان تەواوبوو، سبەینێ کۆمسیۆن ئەنجامەکان بۆ دادگای باڵای عێراق دەنێرێت.
ئاماژەی بەوەشدا، دەستەی دادوەری  پێویستی بەکاتە و ھەرکات کارەکانیان تەواوکرد و بەھەموو ئەنجامەکاندا چوونەوە، کۆمسیۆن ئەنجامی کۆتایی رادەگەیەنێت.
ئەمە لەکاتێکدایە، رۆژی پێنجشەممەی رابردوو کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، پرۆسەی جیاکردنەوە و ھەژمارکردنی دەستی ئەنجامەکانی سەرجەم وێستگە تانەلێدراوەکان تەواوبوون و ١٠٠٪ ھاوتای ئەنجامە ئەلیکترۆنییەکان بوون.

 
کـ ، ئـ












گەلەری