سەردێڕ:

کەشناسی ھەرێم: سبەینێ ئەگەری باران لەم ناوچەیە ھەیە

PM:12:03:27/11/2021

82544 جار خوێندراوەتەوە

کەشناسی ھەرێم پێشبینی کەشوھەوای سبەی یەکشەممەی بڵاوکردەوە و بەگوێرەی پێشبینییەکان لە پارێزگای دھۆک ئەگەری بارانبارین دەبێت و لە ناوچەکانی دیکەش ئاسمان لە نێوان نیمچە ھەور و ھەوری تەواودا دەبێت.


ئەمڕۆ شەممە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایداھاتووە، پێشبینیدەکرێت لەکاتەکانی شەودا لە شاری دھۆک نمەباران ببارێت و خێرایی با لە شارەکانی ھەرێم لە نێوان پێنج بۆ ١٥ کیلۆمەتردا دەبێت لە ھەر کاتژمێریکدا.
بەگوێرەی راگەیەندراوەکەی کەشناسی ھەرێم، ئەمرۆ بەرزترین پلەی گەرما لە ھەولێر ٢٢ پلە و نزمترین پلەش ٩ پلەی سیلیزی دەبێت. ھەروەھا، لە سلێمانی ٢٠ بە ٧ پلە، دھۆک ٢٠ بە ٨ پلە، ھەڵەبجە ١٨ بە ٨ پلە، کەرکوک ٢٣ بە ١١ پلەی سیلیزی دەبێت. 
ھاوکات، سبەینێ بەرزترین پلەی گەرما لە ھەولێر ٢١ پلە و نزمترین پلەش ٩ پلەی سیلیزی دەبێت. ھەروەھا، لە سلێمانی ٢٠ بە ٨ پلە، دھۆک ٢٠ بە ٨ پلە، ھەڵەبجە ١٨ بە ٧ پلە، کەرکوک ٢٣ بە ١٠ پلەی سیلیزی دەبێت.


لـ ، لـ
کـ ، ئـ












گەلەری