AM:11:45:27/11/2021
7336 جار خوێندراوەتەوە
مەلا بەختیار، ئەندامی ئەنجوومەنی باڵاى سياسى و بەرژەوەندییەكانی یەكێتی لە كۆنفڕانسی دابڕان لە سلێمانی رایگەیاند، یەكێتی و پارتی نزیكەی ٧٠٠ هەزار دەنگ كەمیان كردووە .
ئەمڕۆ شەممە مەلا بەختیار ئەندامی ئەنجومەنی باڵاى سياسى و بەرژەوەندییەكانی یەكێتی رایگەیاند، "لە هەڵبژاردنى پەرلەمانى عێراقدا یەكێتی و پارتی نزیكەی ٧٠٠ هەزار دەنگ كەمیان كردووە و ساڵی داهاتوو هەڵبژاردنی پەرلەمانى کوردستانە، وەزعمان زۆر خراپ دەبێت".
لەوتارەکەیدا لە كۆنفڕانسی
دابڕان لە سلێمانی رایگەیاند:" بەرپرس هەیە ٥۰۰ ملیۆن دۆلاری
دزیوە، ئەگەر پارەی ژێرزەمینەكان دەربهێنن و پارەی دەرماڵەی خوێندكارانی لێبدەن."
هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لەرۆژی ١٠ی تشرینی یەکەم بەڕێوەچوو ژمارەی کورسیەکانی یەکێتی کەمیان کردو هێزی نوێ دەرکەوتن لەوانە نەوەی نوێ کەتوانیان ٩ کورسی لەپەرلەمانی عێراقدا مسۆگەر بکەن.