سەردێڕ:

وێنە.. مزگەوتێک کە تەمەنی زیاتر لە ھەزار ساڵە لەم پارێزگەیەدا دۆزرایەوە

AM:11:35:27/11/2021

19932 جار خوێندراوەتەوە

تیمێکی ھاوبەشی ھەڵکۆڵین و شوێنەوارناسی بەریتانی و عێراقی، مزگەوتێکی سەردەمی ئەمەوییەکان کە لە قوڕدرستکراوە لە پارێزگای زیقار لە باشووری عێراق دۆزییەوە.


کەناڵی جەزیرە بڵاوی کردەوە، تیمێکی ھاوبەشی ھەڵکۆڵین و شوێنەراناسی بەریتانی و عێراقی لە باشوری عێراق، کە لە رووی شوێنەوارەییەوە دەوڵەمەندە، مزگەوتێکیان دۆزییەوە کە لە قوڕدرستکرابوو.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، کە مێژووەی مزگەوتەکە دەگەڕێتەوە بۆ ھەزار و ٣٠٠ ساڵ لەمەوبەر.
مێژووی مزگەوتەکە بۆ ساڵی ٦٧٩ی پاش زایین دەگەڕێتەوە، کە لە ناوچەی ریفاعی باکووری پارێزگای زیقار دۆزراوەتەوە. پانی مزگەوتەکەیش نزیکەی ھەشت مەتر و درێژیەکەیشی پێنج مەتر دەبێت.
ئاماژە بەوەش دراوە، لە ناوەڕاستی مزگەوتەکەدا، گڵکۆیەکی بچووکی پێشنوێژ و وتارخوێن دۆزراوەتەوە کە جێگای پێشوازیکردن لە ٢٥ کەس دەبێت.
 
 
کـ ، ئـ












گەلەری