AM:11:15:27/11/2021
4264 جار خوێندراوەتەوە
دەسەڵاتدارانی مەکسیک رایانگەیاند، لە ئەنجامی ئەوەی پاسێک بە سەرنشینیەکانییەوە خۆی کردووە بە ماڵێکدا، زیاتر لە ١٩ کەس گیانیانلەدەستداوە و٢٠ کەسی دیکەش برینداربوون.
بەگوێرەی راپۆرتە میدیاییە ناوخۆییەکانی مەکسیک، رووداوەکە بەھۆی تێکچوونی برەیکی ئەو پاسەوە روویداوە کە لە رێگە بووە بۆ شوێنێکی ئاینی لە ویلایەتی مەکسیک، بەڵام دەسەڵاتدارانی ناوچەکە ھیچ زانیارییەکیان لەبارەی ھۆکاری روداوەکەوە ئاشکرا نەکردووە.
ھاوکات، لەبارەی رووداوەکەوە خاچی سوری نێودەوڵەتی رایگەیاند، ١٠ ئەمبوڵانسی فریاگوازری چونەتە شوێنی رووداوەکە بەمەبەستی پێشکەشکردنی فریاگوزارییە سەرەتاییەکان.