لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان گرتەیەکی ڤیدیۆیی بڵاوکراوەتەوە تیایدا دەردەکەوێت چینگ، شۆفێری ماتۆڕسکیلێک توشی رووداوی پێکدادان دەبێت لەگەڵ بارھەڵگرێکدا کاتێک بار ھەڵگرەکە گڵۆپی سوری ترافیکەکە تێدەپەڕێنێت، شۆفێری ماتۆڕسکیلەکە بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر رزگار دەبێت.
بەگوێرەی گرتە ڤیدیۆیەکە، بارھەڵگرەکە بارەکەی بریتی بووە لە بۆری پلاستیکی، کاتێک گلۆپی سوری ترافیکەکە تێدەپەڕێنێت بەر ماتۆڕسکیلەکە دەکەوێت و شۆفێرەکەی فڕێدەدات و چەند مەترێک لەولاتر بۆرییەکان لە بارھەڵگرەکە دەکەونەخوارەوە.
رووداوەکە لە ناوچەی جیجیانگ لە چین روویداوە و چەند کەسێک بەھۆی رووداوەکە برینداربوون و گەیەنراونەتە نەخۆشخانە.
کـ ، ئـ