سەردێڕ:

بانکی ناوەندی عێراق ئاماژە نوێیەکانی لەبارەی گەشەکردنی ئابوری وڵاتەوە ئاشکرا کرد

AM:09:44:27/11/2021

3064 جار خوێندراوەتەوە

پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق رایگەیاند، بەگوێرەی ئاماژەکانی دامەزراوە داراییە نێودەوڵەتییەکان ئابوری عێراق گەشەکردنی بەخۆیەوە بینیوە.


بانکی ناوەندی عێراق راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا ھاتووە، ئابوری عێراق بەگوێرەی ئاماژەکانی دامەزراوە داراییە نێودەوڵەتییەکانی وەک سندوقی نەختی نێودەڵەتی و بانکی نێودەوڵەتی گەشەکردنێکی نوێی بەخۆیەوە بینیەوە.
لە راگەیەنراوەکەدا ھاتووە، بانکەکانی عێراق لە توانیاندا ھەیە بتوانن لە چەندین وڵاتی دیکەی وەک تورکیا لقەکانیان بکەنەوە  و کاربکەن.
بەگوێرەی راگەیەنراوەکە، بانکی ناوەندی بەدرێژایی ماوەی رابردوو پشتیوانی دۆخی ئابوری لە رێگەی بانکەکانەوە کردووە و ئەمەش ھاوکاربووە لە پەرەپێدانی بانکەکانی عێراق.
راگەیەنراوەکەی بانکی ناوەندی ئاماژەی بە سەردانەکەی مستەفا غالب موخیف پارێزگاری بانکی ناوەندی بۆ تورکیا کردووە کە لەگەڵ میھمەت ئەکبان سەرۆکی دەستەی مۆڵەتپێدان و چاودێریکردنی بانکەکانی تورکیا کۆبووتەوە.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، میھمەت ئەکبان پشتیوانی تورکیای بۆ کردنەوەی لقی بانکەکانی عێراقی لەو وڵاتە دەربڕیوە بە ئامانجی پتەوکردنی پەیوەندی ئابوری و بانکەکانی نێوان دوو وڵات.

 
کـ ، ئـ












گەلەری