سەردێڕ:

وێنە.. لە رووداوێکی هاتوچۆدا ئەفسەرێکی پلەباڵای هێزی تایبەتی سەرۆکی هەرێم گیانی لەدەستدا

PM:11:57:26/11/2021

75508 جار خوێندراوەتەوە

پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، ئەفسەرێکی هێزی تایبەتی ١ی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەرووداوێکی هاتوچۆدا لەسەر رێگای رووڤیا-بەردەڕەش گیانی لەدەستدا.


بەگوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری ئێن ئاڕ تی، ئەفسەرەکە ناوی "هۆشەنگ جاسم ئەحمەد"ە و پلەی سەربازییەکەی نەقیبە، ئەفسەرە لە هێزی تایبەتی ١ی سەرۆکی هەرێمی کوردستان.

هەر بە گوێرەی زانیارییەکانی کەریم کەیفی پەیامنێری ئێن ئاڕ تی لەسۆران، رووداوەکە ئەمشەو لەسەر رێگای رووڤیا-بەردەڕەش روویداوە و لەئەنجامی رووداوەکەشدا، ئەفسەرەکە گیانی لەدەستداوە.

بەگوێرەی ئامارەکانی هاتوچۆی هەرێمی کوردستان، لە حەوت مانگی سەرەتای ئەمساڵدا دوو هەزار و ٢٨٧ رووداوی هاتوچۆ روویانداوە، کە تیایدا ٣١٦ کەس گیانیان لەدەستداوە و سێ هەزار و ٩٩١ کەسیش برینداربوون.

رووداوەکانی هاتوچۆ بە یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی گیان لەدەستدان و برینداربوون یان کەمئەندامبوون دادەنرێت لە هەرێم، کە بەشێکی پەیوەندی بە خراپی رێگاوبان و کوالێتی رێگاوبانەکانەوە هەیە و بەشێکیشیان پەیوەندی بە پابەندنەبوونی شۆفێران بە خێرایی دیارکراو و رێنماییەکانی هاتوچۆوە هەیە.

No description available.

No description available.

No description available.












گەلەری