PM:10:40:26/11/2021
8004 جار خوێندراوەتەوە
لە شاری ھادریانۆپۆلیسی تورکیا ماسکێکی ئاسنی تایبەت بە سەربازێکی رۆمانی دۆزرایەوە.
ماسکێکی ئاسنی تایبەت بە سەربازێکی رۆمانی کە تەمەنی ھەزار و ھەشت ساڵ دەبێت، لە کاتی کنە و پشکنین لە شاری ھادریانۆپۆلیس لە شارۆچکەی ئێسکی پازاری سەر بە پارێزگای کارابوک لە باکوری خۆرئاوای تورکیا دۆزرایەوە.
لەو بارەیەوە ئەرسین چەلیکباش سەرپەرشتیاری مامۆستای بەشی شوێنەواری زانکۆی
کارابوک رایگەیاندووە، "لە شورای دیوارەکەدا مەزەندەی ئەوە دەکەین ئێرە پێگەیەی
سەربازی بێت، چونکە ماسکێکی ئاسنی دۆزرایەوە."