نوێنەرایەتی حکومەتی هەریم لە فەرەنسا لە رێگای ئێن ئاڕ تییەوە رایدەگەیەنێت، داوا لە هاوڵاتیان دەکەن هەرکەسێک گومانی هەیە لەوەی کەسوکاری لەناو یەختە نقومبووەکەی نێوان فەرەنسا و بەریتانیادا بێت، چەند زانیارییەکی کەسی لە رێگای ئی مەیڵەوە بنێرن بۆیان.
نوێنەرایەتی حکومەتی هەریم لە فەرەنسا لە رێگای ئێن ئاڕ تییەوە رایدەگەیەنێت، "بۆ زانینی چارەنووس و ئاشکراکردنی ناسنامەی قوربانیانی یەختە نقومبووەکەی نێوان فەرەنسا و بەریتانا نوێنەرایەتی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە فەرەنسا لە پەیوەندیدایە لەگەڵ وەزارەتی داد و پۆلیسی فەرەنسی."
داواش لە هاوڵاتیان
دەکەن، "ئەگەر گومان دەکەن کەسوکاریان لەنێو یەختەکەدابوون یان ماوەیەکە ھەواڵیان
نازانن دەتوانن لەرێگای ئی مەیڵەوە پەیوەندیمان پێوەبکەن بۆئەوەی بتوانین
بەدواداچوون بکەین بۆ زانینی چارەنووسیان، کە پەیوەندیکردن تەنھا لەرێگای ئیمەیلەوە
دەبێت."
دەشڵێت، لەناو ئی
مەیڵەکە ئەو زانیارییانە ھەبێت:
١- کۆپییەک لە پاسپۆرتی کۆچبەرەکە.
٢- کۆپییەک لە پاسپۆرتی دایک یاخود باوکی
کۆچبەرەکە.
٣- وێنەیەکی رەنگا و رەنگی کۆچبەرەکە.
ئی مەیڵەکە بریتییە لە: Contactkrgfrance@gmail.com
لە شەوی ٢٤ لەسەر
٢٥ی ئەم مانگەدا، کارزان عەلی پەیامنێری ئێن ئاڕ تی لە فەرەنسا رایگەیاند،
"ژمارەی ئەو تەرمانەی تا ئێستا دەرھێنراون ٢٧ تەرمە کە حەوت ژن و سێ منداڵیان لە ناودایە تا ئێستا دوو کەس رزگارکراون کە یەکێکیان کوردە و ژمارەی قوربانیان تا دێت بەرزتر دەبێتەوە."
هێرش قادر، هەولێر