سەردێڕ:

گەردەلولێکی خۆری روو لە زەوی دەکات لەم رێکەوتەدا

PM:04:36:26/11/2021

16944 جار خوێندراوەتەوە

گەردەلولێکی خۆری روو لە زەوی دەکات و چەندین رووداوی فەلەکی لەگەڵیدا روودەدەن و ئەگەری هەیە کێشە لە سەرچاوەکانی وزە و کارابادا دروست بکات لەسەر زەوی.


ماڵپەڕی سکای نیوز بڵاویکردەوە، گەردەلولەکە لە ئەنجامی تەقینەوەی گەورەی موگناتیزییەوە دروست دەبێت کە لە خۆرەوە سەرچاوە دەگرن و لە ئەنجامی ٢٠ ملیۆن تەقینیەوەی ناوەکی خۆرەوە روودەدەن و ئەگەری ئەوەش هەیە شەپۆلەکە زیانی گەورە بە تۆڕەکانی کارەبا بگەیەنێت لەسەر زەوی.

بەگوێرەی راپۆرتی سەنتەری پێشبینی کەشوهەوای بۆشایی ئەمریکی خێرایی ئەو گەردەلولە لە بۆشاییدا لە نێوان ٢٥٠ بۆ سێ هەزار کیلۆمەتردا دەبێت لە هەر چرکەیەکدا.

راپۆرتەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، وەک ئەوەی پێشبینی کراوە دەکریت کاریگەری گەردەلولەکە لەسەر زەوی دروست ببێت لەنێوان رۆژی شەممە و یەک شەممەی هەفتەی داهاتودا.

شارەزایان لە ئاستی پۆلێنکردندا گەردەلولەکەیان بە 'جی سێ' لەقەڵەمداوە و ئەمەش واتای وایە کە نازاندرێت ئاستی زیانەکانی چۆن دەبن چونکە 'جی یەک' بێ مەترسییە و 'جی پێنج' مەترسیدارترینیانە و دەتوانێت زیان بە هێلەکانی کارەبا و پەیوەندی بگەیەنێت.












گەلەری