سەردێڕ:

نەوت نزمترین ئاستی دوو مانگی پێشووی تۆمارکرد

PM:03:49:26/11/2021

6516 جار خوێندراوەتەوە

نرخی نەوت دابەزینێکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیووە و بە ٧٧ دۆلار مامەڵەی پێوەکرا و ئەمەش یەکەم جارە لە ماوەی دوو مانگی پێشوودا.


ئەمڕۆ ھەینی، ماڵپەڕی روسیا تودەی بڵاویکردەوە، ھۆکاری دابەزینی نرخی نەوت پەیوەستە بەو مەترسییانەی لەسەر کەرتی ئابوری جیھان ھەیە بەھۆی سەرھەڵدانی زنجیرەی نوێیی ڤایرۆسی کۆرۆنا کە لە باشووری ئەفریقا دەرکەوتووە.
بە گوێرەی ماڵپەڕی oilpriceـی تایبەت بە نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیھاندا لە ئێستادا نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت بە ٧٧ دۆلار و ٥٣سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت، ئەمەس بەراورد بە نرخی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دوو دۆلار و ٨٣ سەنت کەمی کردووە.
ئەمەش لە کاتێکدایە،  لە ٤ی تشرینی یەکەمەوە یەکەمجارە نرخی بەم شێوەیە دادەبەزێت، پێشتر لە مانگی کانونی دووەمی ئەمساڵ نرخی نەوت بەرێژەی ٢.٩٥٪ دابەزی و یەک بەرمیل بە ٧٨ دۆلار و ٨٤ سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
دابەزینی نرخی نەوت لەکاتێکدایە کە بەگوێرەی پێشبینییەکان لەمساڵدا بەراورد بە ساڵی رابردوو، خواست لەسەر نەوت زیاد دەکات و بۆ ٩٦ ملیۆن و ٤٠٠ ھەزار بەرمیل لە رۆژێکدا بەرز دەبێتەوە.

لـ ، لـ 
کـ ، ئـ












گەلەری