سەردێڕ:

ڤیدیۆ.. ئەو کۆچبەرانەی لە لیبیا گیریانخواردبوو، گەیشتنەوە ھەرێم

PM:03:23:26/11/2021

4512 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ نزیکەی ٤٠ کۆچبەری ھەرێمی کوردستان کە بۆماوەی دوو مانگ لە لیبیا گیریان خواردبوو گەیشتنەوە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی.


یەکێک لە کۆچبەرەکان بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، ماوەی زیاتر لە ھەشت رۆژ لەناو ئاودا گیریانخواردووە.
ئاماژەی بەوەشدا، دواتر لەلایەن ھێزە ئەمنییەکانی لیبیاوە دەستگیر کراون و بۆ  بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی بەنغازی گواستراونەتەوە و ماوەی بیست و دوو رۆژ  ماونەتەوە.
ئەوەشی خستەڕوو، سەرەتا دۆخیان خراپ بووە، بەڵام دواتر بەھۆی ئەوەی دەزگای لوتکە بۆ کاروباری کۆچبەران ھاوکاری کردوون و لە رێگەی ئەوانەوە باڵیۆزی عێراق لە لیبیا ئاگادار کراوەتەوە دۆخیان باشتربووە. 
لەبارەی چۆنییەتی رۆیشتنییان بۆ ئەوروپا ئاشکرای کرد، سەرەتا لە تورکیاوە بە یەخت رۆیشتوون، بەڵام بەھۆی گۆڕانی کەشوھەواوە ئاراستەی یەختەکە گۆڕا بەرەو بەنغازی.
یەکێک لە کەسوکاری کۆچبەران بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، ئامۆزیەکی بەرەو ئەوروپا بەڕێکەوتووە و ئەمڕۆ گەڕاوەتەوە. 
باسی لەوەشکرد، ئەو ھاوڵاتییە ماوەی پێنج مانگە کوردستانی بەجێھێشتووە، سێ مانگ لە تورکیا ماوەتەوە و دوو مانگیش لە لیبیا دەستبەسەر بووە.
لەبارەی دۆخی گوزەرانیان ئاماژەی بەوەشدا، دۆخی گوزەرانییان سەخت بووە. 
ئەمە لەکاتێکدایە، ٤٠ کۆچبەری کورد لە فرۆکەخانەی قاهیرەوە گەیەنرانەوە هەرێمی کوردستان. هاوکات، بەرەبەیانی ئەمڕۆش ٦٠٠ کۆچبەری دیکەی عێراقی کە زۆرینەیان کردبوون، لە فڕۆکەخانەی مینسکی پایتەختی بیلاروسیاوە گەیشتنە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێر.

کـ ، ئـ













گەلەری