بەڕێوەبەرایەتی ھاتوچۆی گشتی عێراق رایگەیاند، رێکاری پێویست بەرامبەر سەرپێچیکارانی یاسا دەگرێتە بەر و بەڵێنی داوە کۆتایی بە لێخوڕینی ماتۆرسکیل بەم جۆرەی ئێستای بھێنێت.
ئاژانسی ھەواڵی عێراقی بڵاویکردەوە، محەمەد زەیدی لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پۆلیس رایگەیاندووە، "چیتر ھەمان مامەڵەی ئۆتۆمبێل لەگەڵ ماتۆڕسکیلەکاندا دەکرێت و پێویستییان بەوە دەبێت پشکنینیان بۆ بکرێت و لێپێچینەوە لەگەڵ شۆفێرەکانیانا بکرێت لەسەر مۆڵەتی شۆفێری".
وتیشی، دوێنێ بڕیارێکی زۆر گرنگ لەلایەن بەڕێوبەری گشتی ھاتووچۆوە دەرکرا بۆ لێپێجینەوەکردن لەگەڵ شۆفێرە مێردمنداڵەکان لەسەر شەقامەکان و ئەو شۆفێرانەش کە مۆڵەتەکەیان نوێ نەکردووەتەوە.
ھەروەھا، داواشی لێکردن کرد پەیوەستبن بە یاسا و رێنماییەکانەوە بەر لەوەی دەست بەسەر ماتۆڕسکیلەکانیاندا بگیرێت و لێپێچینەوەیان لەگەڵدا بکرێت.
ئەوەشی پشتراستکردەوە، ھاتوچۆ رێگری دەکات لە دروستبوونی رووداوەکانی ھاتوچۆ و رێگە لە ماتۆڕسکیلەکان دەگرێت.
لەبارەی پەیوەست نەبوونی ئۆتۆمبێلەکان بە رێنماییەکانەوە ئاماژەی بەوەدا، سەرپێچیکار لە بنکەکانی ھاتوچۆ دەستگیر دەکرێت و دوات بەگوێرەی یاساکانی ھاتوچۆ سزای دارایی دەدرێت بە بڕی ١٠٠ ھەزار دینار.
ئەمەش لە کاتێکدایە، بەگوێرەی کۆمەڵیک مەرج و یاسا مۆڵەتی لێخوڕنی ماتۆڕسکیل لە تەمەنی ١٦ ساڵییەوە دەدرێتە ھاوڵاتییان و مۆڵەتی لێخوڕینی ئۆتۆمبێلیش دەدرێتە کەسانی تەمەن ١٨ ساڵەوە.
لـ ، لـ
کـ ، ئـ