لەدوای بێسەروشوێنبوونی بۆ ماوەی سێ مانگ تەرمی ھاوڵاتییەکی خەڵکی ئاکرێ لە نزیک ناحیەی باشیک بەکوژراوی دۆزرایەوە.
یەکێک لە کەسوکارەکانی ھاوڵاتییەکە بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، ناوی کەسەکوژراوەکە "رێبەر ئەحمەد"ە و خەڵکی ئاکرێیە و تەمەنی ٢٩ ساڵان بووە.
باسی لەوەشکردووە، لەدوای دیارنەمانی بۆ ماوەی سێ مانگ، تەرمی ھاوڵاتییەکە دۆزراوەتەوە و رەوانەی پزیشکی دادی موسڵ کراوە و پاشان رادەستی کەسوکارەکەی کراوەتەوە.
ئەوەشی ئاشکراکردووە، کە رێبەر بە شێوەیەکی درندانە کوژراوە و ھەڕەشە لە خێزانەکەشی کراوە ھیچ زانیارییەک لەو بارەیەوە بڵاونەکەنەوە.
دوابەدوای روداوەکە، پەیامنێری ئێن ئاڕتی پەیوەندیکرد بە رەشید محەمەد بەڕێوەبەری پۆلیسی ئاکرێوەکرد و لەبارەی روداوەکەوە بەڕێوەبەرەکەی پۆلیس باسی لەوەکرد تا ئێستا ھیچ کەسێک سکاڵای لەسەر ئەم بابەتە تۆمار نەکردووە.
لـ ، لـ
کـ ، ئـ